رێپێوانی رێزگرتن له‌ رۆژی جیهانی كرێكار له‌ شاری سنه‌

189y
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ ١٢ی مانگی گوڵان، به‌ بۆنه‌ی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی رۆژی جیهانی كرێكار له‌ شاری سنه‌ رێپێوانێك به‌ڕێوه‌چوو.ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری، له‌ شه‌قامی سیروسی شاری سنه‌ به‌ره‌و مه‌یدانی نه‌بوه‌ت به‌ به‌رز كردنه‌وه‌ی دروشمگه‌لێكی وه‌ك: “زیندانی سیاسی، كرێكاری زیندانی ده‌بێ ئازاد بكرێت، كرێكار ـــ موعه‌لیم ئێتحاد ئێتحاد، كرێكار ــــ دانشجو ئێتحاد ئێتحاد و كرێكار ـــ كرێكار ئێتحاد ئێتحاد”، رێزیان له ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی‌ رۆژی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار گرت. شایانی باسه‌ به‌ هۆی رێوشوێنی توندی ئه‌منیه‌تی، ئه‌م رێپێوانه‌ دوای ٨ ده‌قیقه‌ كۆتایی پێهات.