رێپێوانی كرێكارانی سامان كاشی بۆ رێزگرتن له‌ رۆژی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی

264y
رۆژی جومعه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، سه‌دان كرێكاری كارخانه‌ی “سامان کاشی” له‌ بروجێرد به‌ بۆنه‌ی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری رژیم له‌م شاره‌ كۆبوونه‌وه‌ و پاشان له‌ شه‌قامه‌كانی شار رێپێوانیان كرد.كرێكارانی ناڕازی له‌م رۆژه‌دا به‌ به‌رز كردنه‌وه‌ی دروشم و هه‌ڵگرتنی پلاكاردگه‌لێك، رۆژی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی له‌ ئاستی ئه‌م شاره‌ به‌ڕێوه‌برد. شایانی باسه‌، له‌ ماوه‌ی ئه‌م رۆژانه‌ی دواییدا، ئه‌مه‌ چه‌نده‌مین جاره‌ كه‌ كرێكارانی كارخانه‌ی سامان كاشی له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان و مافی بیمه‌ی خۆیان، كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.