كرێكاران و كارمهندانی بهشی خزمەتگوزای شارهداری پاوە لە هەوڵێكی فەرهەنگیدا به بهڕێوهبردنی رێپێوانێك، داوایان لە هاوڵاتیانی ئەو شارە كرد كە هاوكاریان بكەن.رۆژی جومعه ١٤ی خاكەلێوە، كرێكارانی بەشی “لێزان سەنعەتی گەڵاڵە” لە رێپێوانێكی هێمنانە و بە هەڵگرتنی نووسراوە و پلاكارد، خوازیاری هاوكاری كردنی هەرچی زیاتری هاوڵاتیانی ئهو شاره لەگەڵ كرێكاران و كارمهندانی ئەو ئیدارەیە بوون. كرێكارانی شارهداریی به دروشمی “بۆ دروستكردنی گوڵستانێكی شیاو و جوان بهڵێنمان داوه، لهو پێناوهدا پێویستمان به هاوكاری ئێوه هاوڵاتیانی خۆشهویست”ه، ئامانج لەو رێپێوانەیان گەڕاندۆتەوە بۆ هاوكاری هەرچی زیاتری هاوڵاتیان لەگەڵ كرێكارانی شارهداری شاری پاوە.