به پێی راپۆرته‌كان، له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی خزمه‌تگوزاری شاری ره‌شت له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته داوخراوهكانیان، رێپێوانی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست. به پێی ئه‌م راپۆرته، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه نزیكه‌ی ٣٠٠ كه‌س له كرێكارانی خزمه‌تگوزاری شاری “زه‌ریف كاران”ی شاری “باران” ناوچه‌ی یه‌ك و ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی خه‌ده‌ماتی شه‌هری ناوچه‌ی دوو، نزیك سه‌عات ٦ی سه‌رله‌به‌یانی به‌ولاوه له “چوارڕای سابرین” به‌ره‌وه شاره‌داری ناوه‌ندی ئه‌م شاره، رێپێوانیان وه‌ڕێخست و خوازیاری وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون. له درێژه‌دا ئه‌م كرێكارانه له به‌رامبه‌ر شاره‌داری ره‌شت كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست. له جه‌ریانی ئه‌م كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه، خاوه‌نكارانی ئه‌م شیركه‌ته به‌ڵێنیان دا كه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت ده‌كه‌ن.