رێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی له‌دژی ده‌وڵه‌تی توركیه‌ له‌ سلێمانی

187
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ رۆژی شه‌ممه‌ ١٠ی مانگی گه‌لاوێژ له‌ خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایه‌تی به‌رین له‌دژی هێرشی ئاسمانی توركیه‌ بۆسه‌ر ئاواییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و بنكه‌ و باره‌گاكانی “په كه كه”، به‌ڕێوه‌چوو. له‌م خۆپیشاندانه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكی ناوچه‌ جیاجیاكانی كوردستان تێدا به‌شدار بوون، له‌دژی ده‌وڵه‌تی توركیه‌ و حێزبی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌م وڵاته‌، دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ هێرشی رۆژی شه‌ممه‌ ١٠ی مانگی گه‌لاوێژ، گیان له‌ده‌ستدانی ٨ هاوڵاتی خه‌ڵكی ئاوایی “زارگه‌ڵی” و بریندار بوونی ١٥ كه‌سی دیكه‌ی لێكه‌وته‌وه‌. هه‌روه‌ها له‌ جه‌ریانی ئه‌م هێرشه‌دا، سێ گریلای په كه كه گیانیان له‌ده‌ستدا.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →