رێپێوانی په‌ناخوازان و پشتیوانانی مافی مرۆف له یونان

152
رۆژی چوار شه‌ممه‌ ١١ مانگی خاكه‌لێوه‌، ده‌وره‌ی یه‌ك هه‌زار په‌ناخواز له‌گه‌ڵ چالاكانی مافی مرۆف و پشتیوانانی په‌ناخوازان، له به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانی یونان و نووسینگه‌ی كۆمیسیۆنی ئوروپا له “ئاتێن” رێپێوانیان كرد.
ناڕازیان له شه‌قامی “سینداخما” كه‌ بینای یه‌كێیتی ئۆروپا و رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیشی تێدایه‌، كۆبوونه‌وه‌ و وێڕای وتنه‌وه‌ی درووشمی “هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی رێككه‌وتنامه‌ی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ی ئه‌كێیتی ئوروپا و توركییه”، خوازیاری كرانه‌وه‌ی سنووره‌كانی ئوروپا به‌ڕووی په‌ناخوازان بوون. به‌پێی رێككه‌وتنامه‌یه‌ك كه‌ له ٢٠ی مانگی مارس به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتووه‌، په‌ناخوازانه‌ێكه‌ له رێگه‌ی توركییه‌وه‌ بچنه‌ یونان، ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌. ده‌یان هه‌زار په‌ناخواز كه‌ زۆربه‌یان خه‌ڵكی سوریه، عێراق و ئه‌فغانستانن ئێستاكه‌ له یونان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ژوماره‌یه‌ك له ناڕازییان بۆ به‌شداریی له‌م رێپێوانه‌ له ئوردوگای كاتیی په‌ناخوازان له به‌نده‌ری “پیره‌” چوونه‌ته‌ ئاتێن. كۆمۆنیسته‌كانی یونان و رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كانیش له‌م خۆپیشاندانه‌ به‌ربڵاوه‌دا به‌شدارییه‌كی به‌ربڵاویان هه‌بووه‌.