به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دوانیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی ره‌شه‌ممه له شاری سنه به بۆنه‌ی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژن، رێپێوانێك به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌عاتی ٦ی دوانیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه، رێپێوانێك به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ژن له شاری سنه به به‌شداری ژماره‌یه‌ك له هه‌ڵسووڕاوانی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، كرێكاران و ژنان به‌ڕێوه‌چوو. به پێی بڕیاری پێشوو خۆپیشانده‌ران ئه‌بووایه به‌ره‌و فه‌یزئاوا وهڕێبكهون. به‌ڵام به هۆی جێگیر بوونی هێزه‌كانی رژیم مه‌سیری رێپێوانه‌كه به‌ره‌و شه‌قامی فه‌ره‌ح گوڕدرا و له به‌رده‌م مزگه‌وتی ئه‌مین تا سێڕای ته‌ختی به‌ڕێوه‌چوو. خۆپیشانده‌ران به هه‌ڵگرتنی تراكتی سوور و وتنه‌وه‌ی دروشمگه‌لێكی وه‌كوو “پیرۆز بێت ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژن، رزگاری ژن رزگاری كۆمه‌ڵگایه، كرێكار، موعه‌لیم ئیتحاد ئیتحاد، ئاپارتاید جینسی مه‌حكوم ده‌كه‌ین” درێژه‌یان به رێپێوانه‌كه‌یان دا. له مه‌سیری رێپێوانهكهدا، راگه‌یاندنێك كه كورته‌یه‌ك له مێژووی ٨ی مارس بوو، له نێو خه‌ڵكدا بڵاو كرایه‌وه. شایانی باسه كه هێزه ئه‌منیه‌تی و سه‌ركوتگه‌ره‌كان به هۆی غافڵگیر بوونیانه‌وه، نه‌یانتوانیوه له شوێنه‌كه حزووری جیدییان هه‌بێت. له مهسیردا هه‌روه‌ها به‌یانییه‌ی كومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری مراسمی ٨ی مارسی شاری سنه بڵاو كرایه‌وه. ئه‌م مه‌راسمه له سێڕای ته‌ختی به بڵاوكردنه‌وه‌ی شیرینی و چه‌پڵه‌لێدان كۆتایی پێهات