ره‌ئیسی ستادی ناوه‌ندی به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ كاڵا و ئه‌رزی رژیم رۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی مانگی ره‌زبه‌ر له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی “شه‌رق”، رێژه‌ی قاچاخ له ئێرانی ٢٥ میلیارد دۆلار راگه‌یاند و ئه‌م ئاماره‌ی به كاره‌ساتبار ناولێبرد. ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم وێڕای دانپێدانانی به‌وه‌یكه سنووره‌كانی وڵات له كۆنتڕۆڵی به‌ته‌واوه‌تی قاچاخچیه‌كان دایه، جه‌ختی كرده‌وه: سنووری توركیه پێوه‌ندی به قاچاخی پووشاك و سووته‌مه‌نیه‌وه هه‌یه. له رێگای سنووره‌كانی رۆژهه‌ڵات، قاچاخی میوه و سووته‌مه‌نی و له سنووره‌كانی رۆژئاوا قاچاخی كه‌لوپه‌لی ناوماڵ، موبایل و پوشاك رووده‌دات. ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌كانیدا رایگه‌یاندووه: “به هۆی قازانج په‌ره‌ستی ژماره‌یه‌ك له كاربه‌ده‌ستان و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان، عه‌زمی جیدی بۆ به‌رخود و پێش‌گرتن له دیارده‌ی قاچاخ له وڵات له ئارادایه.”