رێگری له به‌کارهێنانی‌ ناوی کوردی له‌ ئێسلام‌ ئابادی غه‌رب

413t

 

شورای فه‌رهه‌نگیی رژیمی کۆماری ئیسلامی له‌ ئێسلام‌ ئابادی غه‌رب، بڕیاری داوه‌ ناو و پێناسه‌ کوردی ‌و نه‌ریتییه‌کانی ناوچه‌، گه‌ڕه‌ک ‌و شه‌قامه‌کانی ئه‌و شاره‌ بگۆڕێ.
به‌پێی راپۆرتی ماف نیوز، له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئیداریی شۆرای به‌ناو فه‌رهه‌نگیی ئیسلام‌ ئابادی غه‌رب که‌ له‌ فه‌رمانداریی ئه‌و شاره ‌و به‌ ئاماده‌بوونی فه‌رماندار، به‌رپرسی ستادی خه‌به‌ری ئیداره‌ی ئیتلاعات، به‌رپرسی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ ‌و ئیرشاد، شۆرای شار، شاره‌دار، ئیمام جومعه ‌و باوه‌ڕپێکراوانی حکومه‌تی گیراوه‌، بڕیار دراوه‌ پێناسه ‌و ناوی کوردیی هه‌موو ناوچه‌کان، شه‌قام و گه‌ڕه‌که‌کانی ئه‌و شاره‌ بگۆڕن. شایانی باسه‌ که‌ به‌پێی بڕیاری ناوه‌نده‌ حکومه‌ییه‌کان ناوی غه‌یره‌ کوردی به‌ ناوه‌ڕۆكی ئایینی‌ و ئیدۆلۆژیکیی تایبه‌ت به‌ کۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر ئه‌و شوێن‌ و ناوچانه‌ داده‌نرێن‌. به‌ڵام ئه‌م كرده‌وه‌ی رژیم به‌ره‌وڕووی ناڕه‌زایه‌تی هاوڵاتیانی ئێسلام ئابادی غه‌رب بۆته‌وه.