رێگری لە چارەسەر كردنی پزیشکیی زەینەب جەلالیان

757
به‌رپرسانی رژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ زیندانی شاری خۆی پێش به‌ گواستنه‌وه‌ی زه‌یبه‌ت جه‌لالیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان ده‌گرن.
زەینەب جەلالیان لەکاتێکدا هەشتەمین ساڵی زیندانی خۆی لە زیندانی خۆی تێپەڕ دەکات کە تووشی نەخۆشیی وەرزیی بووە و سەرەڕای داوای بەردەوامی ناوبراو بۆ چارەسەری پزیشکی لەدەرەوەی زیندان، بەرپرسانی قەزایی و ئەمنیەتی وڵامی رەت بەو داواكارییه‌كه‌ی زەینەب دەدەنەوە و رێگری لە چارەسەر كردنی پزیشكی لەدەروەی زیندان بۆ ناوبراو دەکەن. هه‌روه‌ها زەینەب جەلالیان چەندین جار داوای لە بەرپرسانی زیندانی “دیزڵ‏ئاباد” کردووه‌ کە بگوازرێتەوە بۆ زیندانی شاری ماکۆ، بەڵام بە بڕیاری دەزگای قەزایی لە زیندانی کرماشانەوە بۆ زیندانی شاری “خۆی” گواستراوه‌ته‌وه‌. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ زەینەب جەلالیان، ساڵی ١٣٨٦ لە کرماشان دەستبەسەر کرا و به‌ تۆمه‌تی “محاربه‌”، سه‌ره‌تا به‌ ئێعدام و پاشان له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ی رژیم به‌ حه‌به‌سی ئه‌به‌د مه‌حكوم كرا و لەو کاتەوە تا ئێستا، لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێشه‌ش كراوه‌.