به پێی راپۆرتی “یۆرونیوز”، رۆژی چوارشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌رمانان، ١٨ هاوڵاتی خه‌ڵكی وڵاتی توركیه كه بۆ ئه‌نجامدانی چالاكی ساخت و ساز له باكووری “به‌غدا” كاریان ده‌كرد، رفێندران.ئه‌م كه‌سانه ١٤ كرێكاری ساختمانی، ٣ موهه‌ندیس و حیسابدارێك بوون. ئه‌م كه‌سانه سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه له شوێنی پشوودانی خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی ساختمانی له حاڵی ساختی “وه‌رزشگای ئۆله‌مپیك ئه‌لسه‌در” له ناوچه‌ی “حه‌بیبیه”ی به‌غدا، له لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراو كه جل و به‌رگی نیزامیان له‌به‌ردا بووه، رفێندراون. هێشتا له ناونیشانی رفێندراوه‌كان زانیارییه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌ندامانی گروپی داعش به‌رپرسی رفاندنی ئه‌م كه‌سانه بن.