دوابه‌دوای زنجیره‌یه‌ك هێرشی تیرۆریستی له ناوچه جیاجیاكانی پاریس پێته‌ختی فه‌رانسه، لانیكه‌م ١٥٣ كه‌س كوژران و ده‌یان كه‌سیش بریندار بوون.
ئه‌م هێرشانه شه‌وی جومعه ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر به شێوه‌ی هاوكات له ناوچه جیاجیاكانی شار له‌وانه ستادیومی وه‌رزشی، رستوران، سالۆنی كۆنسێرت و ناوه‌ندێكی كڕین روویدا. لانیكه‌م ١١٨ كه‌س له قوربانییه‌كانی ئه‌م رووداوه له كه‌سانێك بوون كه بۆ سه‌یر كردنی كۆنسێرتی گروپێكی راكی ئامریكایی بۆ سالۆنی ١٥٠٠ كه‌سی “باتاكلان” چووبوون. ده‌وترێت هێرشبه‌ران پێش له ته‌قه له خه‌ڵك دروشمی “الله اكبر”یان دووپات كردۆته‌وه. پۆلیسی فه‌رانسه ده‌ڵێت، هه‌شت هێرشبه‌ری ئه‌م رووداوه تیرۆریستییه‌ی كوشتووه. دوابه‌دوای ئه‌م هێرشانه كه ده‌وترێت خوێناوی‌ترین هێرشی تیرۆریستی له مێژووی فه‌رانسه دوای شه‌ڕی جیهانی دووهه‌م بووه، له سه‌رتاسه‌ری ئه‌م وڵاته بارودۆخی به‌په‌له راگه‌یه‌ندراوه. رۆژی شه‌ممه له پاریس سه‌رجه‌م مه‌دره‌سه‌كان و دامه‌زراوه گشتییه‌كان داخران. سه‌رجه‌م سه‌فه‌ره عیلمی و ئاموزشییهكانی خوێندكارانی مه‌دره‌سه‌كان له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته‌ش هه‌ڵوه‌شانه‌وه. میدیاكانی فه‌رانسه رایانگه‌یاند كه سێ گروپی چه‌كداری جیاجیا سه‌به‌بكار و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م هێرشانه بوون.