به پێی راپۆرته‌كان، به هۆی سه‌رمای له‌ناكاو، باخ و له‌وه‌ڕگه‌كانی دوو ئۆستانی كرماشان و ورمێ، تووشی سه‌دان میلیارد تمه‌ن زه‌ره‌ر و زیان بوون. به پێی ئه‌م راپۆرته، نزیكه‌ی ١٠ هه‌زار هێكتار له باخه‌كانی ئۆستانی كرماشان به هۆی سه‌رمای له‌ناكاو، وشك بوون و له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا هیچ به‌رهه‌مێكیان نابێت. هه‌روه‌ها به هۆی سه‌رمای ناوه‌خت، زۆربه‌ی له‌وه‌ڕگه و كشت و كاڵییه‌كانی شاره‌كانی ورمێ و پیرانشار زیانیان بینیوه و به وته‌ی به‌رپرسانی ئیداره‌ی كه‌شاوه‌رزی رژیم، باخ و له‌وه‌ڕگه‌كانی ئه‌م دوو ئۆستانه نزیكه‌ی ٨٠٠ میلیارد تمه‌ن خه‌ساره‌تیان پێگه‌یشتووه.