زه‌ره‌رو و زیانێكی زۆر به‌ هۆی لافاوه‌كه‌ی ئه‌م ماوه‌یه‌ی ئۆستانی كوردستان

195
به‌ پێی راپۆرته‌كان، لافاوه‌كه‌ی ئه‌م ماوه‌یه‌ كه‌ له‌ كوردستان هاته‌ ئاراوه‌، سه‌رجه‌م ٤٢ میلیارد تمه‌ن خه‌ساره‌تی به‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی ئۆستانی كوردستان گه‌یاندووه‌.به‌ڕێوه‌به‌ری ستادی به‌ڕێوه‌برایه‌تیی قه‌یرانی ئۆستانی كوردستان وێڕای پشتڕاست كردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته رایگه‌یاند، وه‌ها لافاوێك به‌م توندییه‌ و له‌ كه‌مترین كاتدا، له‌ ماوه‌ی ٥٠ ساڵی رابردوو له‌ ئۆستانی كوردستان بێ وێنه‌ بووه‌. زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی ئه‌م لافاوه‌ كه‌ له‌م دواییانه‌دا به‌راوه‌رد كراوه‌، زۆرترین زیانی بۆ شاری سه‌قز بووه‌ كه‌ ٢٣ میلیارد تمه‌نه‌. هه‌روه‌ها شاره‌كانی دیوانده‌ره‌ ١٥ میلیار تمه‌ن، بیجار ٢ میلیارد و ٢٠٠ هه‌زار تمه‌ن و سنه‌ش ٢ میلیارد و ٣٠٠ هه‌زار تمه‌ن زیانیان به‌ركه‌وتووه‌.