“عۆمەر كەریم شەریف” زیندانی سیاسی خەڵكی شاری “سلێمانی” كە لە لایەن هێزەكانی رژیم به هۆكاری نادیار دەستبەسەر كرابوو، لە زیندانی سنە ماوەی زیاتر لە سێ مانگە كە مافی چاوپێكەوتن له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری لێ زەوت كراوە.
بنەماڵەی “عۆمەر كەریم شەریف” ماوەی زیاتر لە سێ مانگە كە بە دەیان جار چوون بۆ شاری سنه تا چاویان به ڕۆڵه‌كه‌یان بكه‌وێت، بەڵام پێیان راگەیهندراوه كە لە ناوەندەوە بڕیار دراوه كە مافی چاوپێكەتنی لێ زەوت كراوە. هەروەها هه‌تا ئێستاش چەندین جار لە رێگەی نووسینی نامە داوایان لە بەرپرسانی زیندان كردوە كە ڕۆڵه‌كه‌یان بگوازریتەوە بۆ زیندانێكی “هەریمی كوردستان” بەڵام لەگەڵ ئه‌م داواكارییهش و‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه. شایانی باسه، ناوبراو به تومه‌تی سیخۆڕی و دەست تێدابوون لە كوشتنی ” ئیسماعیل مستەفا” جێگری بەرێوەبەری “ئیتلاعاتی” مەریوان وێڕای كوڕەكەی دەستبەسەر كرا. سەرەتا كوڕەكەی سزای ١٥ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراو خۆشی تەبرەئە كرا، به‌ڵام لە یەكەم دادگادا به تهحهمۆلكردنی ١٥ ساڵ زیندان مه‌حكوم كرا. دواتریش بە تۆمەتی “مۆحارەبە” لە لایه‌ن لقی یەكی دادگای “ئینقلاب”ی شاری سنە، سزای ئێعدامی بۆ دەركرا و پاشان لە داداگای پێداچوونەوەدا سزاكەی هەڵوەشاوە بۆ زیندانی هەتا هەتایی.