زۆرترین ئاماری كرێكاری ساختمانی له‌ شاری مه‌ریوان

673
بەوتەی بەرپرسی ئەنجومەنی كرێكارانی بیناسازی مەریوان، ئەم شارە زۆرترین ئاماری كرێكارانی بیناسازی لە ئۆستانی كوردستان هه‌یه‌.
بەرپرسی ئەنجومەنی كرێكارانی بیناسازی شاری مەریوان رایگەیاند: زۆرترین ژمارەی كرێكاری بیناسازی لەكوردستان لە شاری مەریوان دایە، بەڵام بەهۆی نەبوونی كار بۆ ئەم هێزی كارە، ژمارەیەكی زۆر لەم كرێكارانە لە وەرزە جیاجیان ئاوارەی شارەكانی دیكەی ئێران دەبن تا هەوڵ بۆ بژیوی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بدەن. شایانی باسه‌ كێشه‌ی بێكاری له‌ ئێران و تایبه‌ت له‌ كوردستان بۆته‌ قه‌یرانێكی جیدی، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار هیچ هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ناده‌ن.