زۆرترین ئاماری منداڵانی كار له‌ ئاسیا

656
به‌ پێی راپۆرته‌كان، وڵاتانی ئاسیا سه‌ره‌ڕای وه‌عده‌ و به‌ڵێنی به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌هره‌به‌رداری ماڵی له‌ منداڵان، به‌ڵام زۆرترین ئاماری منداڵانی كار له‌ جیهانیان هه‌یه‌.
به‌ پێی ئاماری سازمانی جیهانی كار، زیاتر له‌ ١٦٨ میلیون منداڵ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان له‌ رووی ناچاریه‌وه‌ كار ده‌كه‌ن كه‌ نزیكه‌ی نیوه‌یه‌ك له‌وان واته‌ زیاتر له‌ ٧٧ میلیون كه‌سیان له‌ ناوچه‌ی ئاسیادا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. زۆرێك له‌م منداڵانه‌، له‌لایه‌ن بانده‌كانی تیجاره‌تی جنسی منداڵان سوئیستفاده‌یان لێده‌كرێت و هه‌ندێكیشیان له‌ كارخانه‌كان، مه‌عده‌نه‌كان و یان زه‌وییه‌ كشت و كاڵییه‌كاندا كاریان پێده‌كرێت. به‌ پێی راپۆرتی یونیسف، هه‌ر ئێستا ٢٥٠ میلیون منداڵ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان ناچار به‌ كاری ئیجبارین.