زۆرترین ئاماری نه‌خوێنده‌واری له‌ ئازه‌ربایجانی غه‌ربی

626
ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی بە هۆی بوونی ١٨٣ هەزار كەسی نەخوێندەوار، لە پلەی ٢٨ی ریزبه‌ندی ئۆستانه‌كانی ئێران دایە.
هەرچەند كاربەدەستانی رژیم باس لە ١٨٣ هەزار نەخوێندەوار لەو ئۆستانه‌ ده‌كه‌ن، بەڵام كارناسانی ئەو بوارە لەو بڕوایە دان كە ئاستی نەخوێندەواری زۆر لەوە بەرزترە كە دامودەزگاكانی حكومەت باسی لێوه‌ده‌كه‌ن. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا هه‌فته‌ی رابردوو جێگری رێكخراوی فێركاری ئێران دوایین ئاماری نەخوێندەوارەكانی سەرتاسه‌ری وڵاتی بە ٨٦٠ هەزار كەس ناولێبرد كە تەمەنی نێوان ١٠ بۆ ٤٩ ساڵ دەگرێتەوە و لەو رێژەیە ٧٥ هەزار كەسی تەنیا لە ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی له‌وانه‌ شاره‌كانی ورمێ، پیرانشار، نه‌غه‌ده‌، شنۆ، ماكۆ و بۆكاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.