زیاتر له‌ ٧٠٠ هه‌زار ژنی زیندانی له‌ جیهان

430
به‌ پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی “دامه‌زراوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ سیاسییه‌ كه‌یفه‌رییه‌كان” جێگیر له‌ له‌نده‌ن، زیاتر له‌ ٧٠٠ هه‌زار ژن له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان زیندانین.به‌ پێی راپۆرتی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌، ژماره‌ی ژنانی زیندانی له‌ جیهان، له‌ ساڵی ٢٠٠٠ی زایینی به‌دواوه‌، ٥٠ له‌سه‌د په‌ره‌یسه‌ندووه‌. ته‌نیا ٣ وڵات واته‌ “ئه‌یاله‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكا، چین و روسیه‌” نیوه‌ی جه‌معیه‌تی ژنانی زیندانی جیهانیان پێكهێناوه‌. لێكۆله‌رانی ئه‌م توێژینه‌وه‌ رایانگه‌یاند: ژماره‌ی سه‌رجه‌م ژنان و كچانی زیندانی له‌ جیهان زیاتر له‌ رێژه‌ی ئاماژه‌ پێكراو له‌م راپۆرته‌یه‌، چونكه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاته‌كان ئاماری خۆیان نه‌داوه‌ و ئیتلاعاتی چین له‌م بواره‌دا راست نییه‌. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ ٢١٩ وڵات و ده‌ورووبه‌ریان ئه‌نجام دراوه‌.