زیاتر لە سەدی ٨٠ی تاوانبارانی كرماشان بێكار بوون

63q
كاربه‌ده‌ستێكی رژیم له پارێزگای كرماشان باس لە دەستبەسەركرانی ١٥ هەزار و ٨١٨ كەس لە ماوەی ٩ مانگی ئەمساڵ‌ له‌ کرماشان‌ ده‌کات و ده‌ڵێ، ٨٠ له سەدیان له‌ کاتی ئه‌نجامدانی تاوان‌ و ده‌ستبه‌سه‌ركران، بێكار بوون.
كاربه‌ده‌ستێكی هێزی ئینتزامی رژیم له پارێزگای كرماشان لە درێژەی لێدوانه‌كه‌یدا ده‌ڵێ سەرجەمی ئەم تاوانبارانەی كە لە ماوەی ئەمساڵ‌دا لەم پارێزگایە دەستبەسەر كراون، ١٥ هەزار و ٨١٨ كەس بوون، كه‌ ١٣ هەزار و ٥٦١ كەسیان، واته‌ ٨٠ له سه‌دیان له‌ کاتی ئه‌نجامدانی تاوان‌ بێكار بوون ‌و بێکاریی ‌و بێ ‌ده‌ره‌تانیی ئاوانی ناچار به‌ دزی یان تاوانی دیکه‌ کردوه‌.