زیادبوونی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی مین له شاری قه‌سری شیرین

10q
ئاژانسی هێرانا رایگه‌یاند: له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ته‌قینه‌وی مینی به جێماۆی سه‌رده‌می شه‌ری كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی رژیمه‌كانی ئێران و عێراق، له شارستانی سنوری قه‌سری شیرین، لانیكه‌م ٢٣ كوژرا و برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.
ئه‌مه‌ له حالێكدایه‌ كه جێگیری فه‌رمانداری قه‌سری شیرین ئیده‌عای ئه‌وه‌ ده‌كات كه له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ١٢٠٠ هێكتار زه‌وی ئالوده‌ به‌ مین له‌م شارستانه‌ پاك كراونه‌‌ته‌وه‌. شایانی باسه كه له ماوه‌ی دووساڵی رابردو به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌شارستانی قه‌سری شیرین، لانیكه‌م ٢٨ كه‌س كوژران و ٢٠٨ كه‌سی دیكه‌یش بریندار بوون.