هه‌ڵسووڕاوێكی كرێكاری باس له‌وه ده‌كات كه ده‌وڵه‌تی “حه‌سه‌ن رۆحانی” تا ئێستا حه‌قی مه‌سكه‌نی كرێكارانی زیاد نه‌كردووه.نوێنه‌ری كرێكارانی شیركه‌تی “چاپی ئۆفسهد” به راگه‌یاندنی ئه‌م بابه‌ته وتی: “دووهه‌مین مانگی ئه‌مساڵیش له حاڵێكدا كۆتایی پێدێت كه هێشتا ده‌وڵه‌ت، به‌خشنامه‌ی په‌رداخت كردنی حه‌قی مه‌سكه‌نی ٤٠ هه‌زار تمه‌نی كرێكارانی به خاوهنكاران رانه‌گه‌یاندووه.” شایانی باسه له‌م دوایانه‌دا جێگری وه‌زیری كاری رژیم باسی له ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی زیاد كردنی حه‌قی مه‌سكه‌نی كرێكاران كردبوو.