زیان و خه‌ساره‌ته‌كانی لافاو له‌ ئیلام و كرماشان

719
به‌ پێی راپۆرته‌كان، لافاوه‌که‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو له‌ ئۆستانه‌كانی ئیلام‌ و كرماشان بڕی‌ ١٢٥٠ میلیارد تمه‌ن زیان به‌ خه‌ڵک ‌و شاره ‌و شارۆچکه‌کان گه‌یاندووه‌.
ئه‌و بارانه‌‌ که‌م‌ وێنه‌یه‌ی‌ كه‌ رۆژانی‌ پێنجشه‌ممه‌ و جومعه‌ی رابردوو زۆربه‌ی شار و ناوچه‌كانی کوردستانی گرته‌وه‌، له‌ دوو ئۆستانی ئیلام‌ و كرماشان به‌ میلیارد تمه‌ن خه‌ساره‌تی‌ له‌ ژێرخان، ناوه‌نده‌كانی‌ فێركاری‌ ــــ گه‌شتیاری، بیناكان ‌و ماڵه‌كانی خه‌ڵک‌ گه‌یشتووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ به‌ هۆی لافاوه‌كه‌ی ئۆستانه‌كانی ئیلام ‌و كرماشان، لانیكه‌م ٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ٢٠ كه‌سیش بریندار بوون. لەلایەکی دیکەشەوە لە ئاواییه‌كان بە ھۆی نەبوونی رێگا و بانی پێویست، ھەموو رێگا و بانەکان لەناوچوون و بۆ ماوەی دوو رۆژە کە رێگاکان داخراون.