زیندانییه‌كی سیاسی مه‌حكوم به‌ ئێعدام ره‌وانه‌ی دادگا كرا

448
به‌ پێی راپۆرته‌كان، زیندانی سیاسی مه‌حكوم به‌ ئێعدام به‌ناوی “هوشه‌نگ ره‌زایی” خه‌ڵكی شاری نه‌هاوه‌ند به‌ندكراو له‌ زیندانی ره‌جایی شاره‌ی كه‌ره‌ج، ره‌وانه‌ی دادگا كرا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی خه‌رمانان، ئه‌م زیندانییه‌ سیاسی و مه‌ده‌نییه‌ ره‌وانه‌ی دادگا كرا. “هوشەنگ رەزایی” پاش دادگایی كردنی لە لایەن لقی ٢٨ی دادگا بە تۆمەتی “موحاربە و هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی رژیم” بە ئێعدام مەحكوم كرا. جێگای ئاماژه‌یه‌ ناوبراو رێكه‌وتی ٢٩ی مانگی جۆه‌زردانی ساڵی ١٣٨٩ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه‌ له‌ شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێوین كرا. شایانی باسه‌، ئه‌م زیندانییه‌ سیاسییه‌ پاش گه‌لێك ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازاری جه‌سته‌یی و ده‌روونی، مانگی گوڵانی ساڵی ١٣٩١ پاش یه‌كساڵ و نیو راگیران له‌ به‌ندی ٢٠٩ و ٣٥٠ی زیندانی ئێوین، ره‌وانه‌ی زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج كرا.