به پێی دانپێدانانی جێگری ناوه‌ندی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌زاره‌تی رژیم، ساڵانه ٥٠٠ هه‌زار كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی زیندان ده‌كرێن.ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری حكوومه‌تی “ئیرنا” رایگه‌یاند: “زه‌رفییه‌تی زیندانه‌كانی وڵات به پێی دوایین ئاماره‌كان ١٤٠ هه‌زار كه‌سه. ناوبراو هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه: “سه‌ره‌ڕای چكۆله بوون و ژماره‌ی زۆری زیندانی له زیندانه‌كانی وڵات كه ده‌بێته هۆی پێشێل كردنی ماف و ئازادیی سه‌ره‌تایی زیندانیان، له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌ی دواییدا، هیچ كارێكی جیدی بۆ ده‌ستپێراگه‌یشتنی زیندانییان به ئیمكاناتی سه‌ره‌تایی له زیندان نه‌كراوه.