زیندانی كردنی هه‌ڵسووڕاوانی ژن له‌ ئێران هاوكات له‌گه‌ڵ رۆژی جیهانی ژن

554t

راپۆرتێك نیشان ده‌دات كه‌، هاوكات له‌گه‌ڵ ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژن، نزیكه‌ی ١٠٠ هه‌ڵسووڕاوی سیاسی و مه‌ده‌نی ژن له‌ زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلام به‌ند كراون.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ حاڵێكدا ٨ی مارس رۆژی جیهانی ده‌ستیپێكرد كه‌ لانیكه‌م ٩٦ ژن به‌ هۆی خه‌بات بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی مافی ژنان و به‌رابه‌رییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌ زیندانه‌كانی رژیم به‌ندكراون. نزیكه‌ی ٥٠ كه‌س له‌م ژنانه‌ له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رژیم سه‌رجه‌م به‌ ٣٠٢ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكوم كراون.