“فەرهاد شەفیع زادە” خوێندكاری خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان، پاش ئەوەی لەلایەن دادگاوه حوکمی یه‌كساڵ زیندانی تەعزیری بۆدهركرا، بۆ تێپه‌ڕ كردنی ماوەی حوکمەکەی، راپێچی زیندانی ناوەندیی مەریوان كرا.
به پێی ئه‌م راپۆرته، “فه‌رهاد شه‌فیع زاده” خوێندكاری رشته‌ی فه‌لسه‌فه‌ی دانیشگای ته‌ورێز، رێكه‌وتی ٢٠ی مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ به تۆمه‌تی “تێكدانی نه‌زمی گشتی و ره‌خنه له كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی ئێران” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری مه‌ریوانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له لایه‌ن ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی رژیمه‌وه، به یه‌كساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكوم كرا. شایانی باسه “فەرهاد شەفیع زادە” وێڕای دوو خوێندکاری دیکەی دانیشگای تەورێز بە ناوەکانی “ئومید ئەحمەدی” و “ئیسماعیل مەحموودی”، لە مانگی رەزبەر و خەزەڵوەری ئەمساڵه‌وه هەرکامهیان بۆ ماوەی ٢ تێرم لە خوێندن بێبه‌ش كران.