ساڵی ٢٠١٤، ساڵی كاره‌ساتباری مافی مرۆڤ له‌ جیهان

403t

رێكخراوی “لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی” له‌ راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا سه‌باره‌ت به‌ “بارودۆخی جیهانی مافی مرۆڤ”، ساڵی ٢٠١٤ی زایینی به‌ “ساڵێكی كاره‌ساتبار” ناولێبردووه‌.
به‌ پێی راپۆرتی ئه‌م رێكخراوه‌، ساڵی رابردووی زایینی بۆ میلیۆنها كه‌س له‌ قوربانیانی تووندوتیژیی، ساڵێكی كاره‌ساتبار و خوێناوی بوو. هه‌روه‌ها كاردانه‌وه‌ی جیهانی له‌ به‌رامبه‌ری سوئیستفاده‌ی ده‌وڵه‌ته‌كان و گروپه‌ چه‌كداره‌كانیش “جێگای شه‌رمه‌زاری و ناكارامه‌” بووه‌.