دوو گروپی ئیزدی به داڕشتنی شكایه‌تێك بۆ دیوانی نێونه‌ته‌وه‌یی كه‌یفه‌ری لاهه‌ی هۆله‌ند، خوازیاری تاوتوێ كردنی په‌روه‌نده‌ی گروپی ئیسلامگه‌رای “داعش” به هۆی نه‌سڵ كوژی و كۆیله‌داری جنسی بوون.
ئه‌م شكایه‌ته شامڵی باس كردنی ئێعدامی زیاتر له ٧٠٠ هاوڵاتی ئیزدی، كوشتنی نه‌خۆشان و به‌ساڵاچووان، ده‌ستدرێژی و به كۆیله‌كردنی هه‌زاران ژن و رفاندنی منداڵه‌كانیان و ناچار كردنیان به ئیمان هێنان به ئیسلام و شه‌ڕ و كوشتار بۆ داعشه. شایانی باسه داعش له هاوینی رابردوودا شار و ئاواییه‌كانی شوێنی نیشته‌جێ بوونیان له باكوری عێراق داگیر كرد. گروپی داعش رایگه‌یاند كه هه‌ڵسوكه‌وتی جهنایهتكارانهی له‌گه‌ڵ ئه‌م گروپه به وته‌ی ئه‌وان “كوفار” به پێی ئاموزهكانی “ئیسلام و ئوسولی قورئانییه”.