رۆژی جومعه ١٠ی مانگی ره‌زبه‌ر، وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی پادشاهی به‌حرین سكاڵای ره‌سمی وڵاته‌كه‌ی له‌دژی رژیمی كۆماری ئیسلامی داوه‌ته ده‌ست “بان كیمۆن” ده‌بیری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.
به پێی راپۆرتی “ئه‌لعه‌ره‌بییه”، وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی به‌حرین له دانیشتنێكدا له‌گه‌ڵ بان كیمۆن له په‌راوێزی دانیشتنی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له‌دژی ده‌ستێوه‌ردانی رژیمی كۆماری ئیسلامی له كاروباری ناوخۆی ئه‌و وڵاته سكاڵای كرد. له شكایه‌تی ره‌سمی به‌حرین دا هاتووه: رژیمی كۆماری ئیسلامی به پێشێل كردنی به‌رچاو و ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی به‌حرین درێژه ده‌دات. شایانی باسه، پێشتریش به‌حرین كارداری رژیمی كۆماری ئیسلامی له‌م وڵاته‌ی ئێخراج كرد.