سكاڵای یه‌كیه‌تییه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ كرێكارییه‌كانس له‌ رژیم

376y
“كۆنفدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كیه‌تییه‌ كرێكارییه‌كان و فدراسیۆنی جیهانی كرێكارانی گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌”، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له‌ ئێران، له‌ رێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی كار شیكایه‌تیان كرد.
شكایه‌تی ئه‌م دوو یه‌كیه‌تییه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ كرێكارییه له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “مه‌حمود ساڵحی، ئیبراهیم مه‌ده‌دی و داوود ره‌زه‌وی” و چه‌ندین هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری له‌ ئێران له سه‌روبه‌ندی‌ ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی‌ رۆژی جیهانی كرێكار، روویداوه‌. ‌ئه‌وان هه‌روه‌ها خوازیاری ئازادی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوانه‌ و پێشگیری له‌ به‌دواداچوونی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له‌ ئێرانیشن. ئه‌م دوو یه‌كیه‌تییه‌ رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ به‌رپرسانی رژیمی كۆماری ئیسلامی، خوازیاری ئازادی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له‌ ئێران بوون، به‌ڵام ئه‌م نامه‌یه‌ تا ئێستا له‌ لایه‌ن رژیمه‌وه‌ بێ وڵام ماوه‌ته‌وه‌.