سه‌دان غه‌یره‌‌ نیزامی قوربانی توندو تیژییه‌كانی دوو هه‌فته‌ی دوایی له‌ قۆندووز

760
به‌پێی راپۆرته‌كان “ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان” ،به‌ هۆی درێژه‌ی توندو تیژییه‌ خۆیناوییه‌كانی ئه‌فغانستان ،له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا‌ له‌ شاری “قۆ‌ندووز” ٢٨٩ غه‌یره‌ نیزامی كوژراوه‌ و ٥٥٩ كه‌سی دیكه‌ بریندار بوون.
له‌م راپۆرته‌ كه‌ رۆژی شه‌ممه‌ ٢١ی مانگی سه‌رماوه‌ز بڵاو كرایه‌وه‌، ‌ ژماره‌ی خه‌ساری غه‌یره‌ نیزامییه‌كان له‌ ماوه‌ی دووهه‌فته‌ی نێوان رۆژه‌كانی ٢٨ی سێپتامبر تا ١٣ی ئوكتۆبری ئه‌مساڵ تۆمار كراوه‌، ئه‌م ئاماره‌ شمولی ئه‌و قوربانیانه‌ ده‌كات كه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا له‌ تیكهه‌ڵچوونه‌ زه‌مینی یه‌كاندا كوژران و بریندار كراون.