سه‌دان میلیۆن منداڵی نه‌خوێنده‌وار له‌ جیهان

275y (1)
به‌ پێی دوایین راپۆرتی رێكخراوی عیلمی، ئاموزشی و فه‌رهه‌نگی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان “یونێسكۆ”، ٢٥٠ میلیۆن منداڵ له‌ جیهان له‌ خوێندن بێبه‌شنیونێسكۆ له‌ راپۆرتێكی نوێدا رایگه‌یاندووه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ منداڵان سه‌باره‌ت به‌وه‌یكه‌ تا ئێستا باس ده‌كرا له‌ وڵاتانی هه‌ژار نه‌خوێنده‌وارن. له‌ راپۆرتی یونێسكۆدا له‌ ژێر ناوی “چاودێری جیهانی ئاموزش بۆ هه‌مووان”، بارودۆخی ئاموزش له‌ نێوان منداڵان و لاوان، یانی گروپی ته‌مه‌نی ١٥ تا ٢٤ ساڵه‌، له‌ ٣٧ وڵات تاوتوێ كراوه‌. لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌م رێكخراوه‌یه‌ نیشان ده‌ده‌ن كه‌ نزیكه‌ی ٢٥٠ میلیۆن منداڵ له‌ وڵاتانی هه‌ژارنشینی جیهان له‌ خوێندنی سه‌ره‌تایی بێبه‌شن، یانی ناتوانن ته‌نانه‌ت به‌شێك له‌ ره‌سته‌یه‌كی ته‌واو بخوێنه‌وه‌ یان بینووسن. زۆرێك له‌م منداڵانه‌ له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی، وڵاتانی جنوبی سه‌حرای ئافریقا و جنوبی غه‌ربی ئاسیا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.