سه‌دان هه‌زار كه‌س قوربانی ته‌سادۆفی رانه‌ندگی

401y
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “مێهر”، له‌ ماوه‌ی ٢٠ ساڵی رابردوودا ٤٠٠ هه‌زار كه‌س له جه‌ریانی‌ ته‌سادۆفی جاده‌یی و رووداوی رانه‌ندگی له‌ ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
ئه‌م راپۆرته‌ به‌ پشتبه‌ستن به‌ ئاماری سازمانی پزشكی قانونی له‌ مه‌ودای ساڵه‌كانی ١٣٧٣ تا ١٣٩٣ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌. ئه‌م راپۆرته‌ هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ته‌نیا له‌ماوه‌ی ساڵی ٩٣ی هه‌تاوی به‌ هۆی ته‌سادۆفی جاده‌یی و رووداوی رانه‌ندگی، ١٧ هه‌زار كه‌س كوژران و ٣٠٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.