سه‌ده‌كانی ئۆستانی كوردستان به‌ره‌وڕووی كه‌م ئاوی ده‌بنه‌وه‌

549t

به‌ندئاوه‌كانی ئۆستانی كوردستان به‌ره‌وڕووی كه‌م ئاویی بوونه‌ته‌وه‌ و ته‌نیا بۆ خواردنه‌وه‌ كه‌ڵكیان لێوه‌رده‌گیردرێت.هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا نوێنه‌ری شاره‌كانی سه‌قز و بانه‌ش دانی به‌وه‌ دانا كه‌ ٥٠ له‌سه‌دی ئاوایه‌كانی ئۆستانی كوردستان به‌ره‌وڕووی كه‌م ئاویی بوونه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش گه‌لێك كێشه‌ و گرفتی بۆ خه‌ڵك دروست كردووه‌. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ چه‌ندین جار خه‌ڵك داوایان كردووه‌ كه‌ ئاوی پێویستیان بۆ دابین بكرێت، به‌ڵام به‌ره‌وڕووی كه‌مته‌رخه‌می‌ ناوه‌نده‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بوونه‌ته‌وه‌. شایانی باسە، لە ماوەی ساڵانی رابردوودا ٦٠٠ تاڵاو لە ئێران وشك بوون و كەم ئاویی به‌ یەكێك لە گەورەترین كێشەكانی ئەو وڵاتە به‌ ئه‌ژمار دێت.