سه‌ربڕینی مێژووناسی به‌ناوبانگی پالمیرا له‌لایه‌ن داعش

275
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كان، “خالید ئه‌سعه‌د” مێژووناسی سوری كه‌ سه‌رپه‌ره‌ستی شاری باستانی پالمیرای وه‌ئه‌ستۆ بوو، رۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌لایه‌ن گروپی ئیسلامگه‌رای “داعش”وه‌ سه‌ربڕا.خالید ئه‌سعه‌د ٨٢ ساڵ ته‌مه‌ن یه‌كێك له‌ مێژووناسانی به‌ناوبانگ بوو كه‌ زیاتر له‌ نیو سه‌ده‌ له‌ ته‌مه‌نی خۆی، بۆ پاراستنی وێرانه‌كان و به‌رهه‌مه‌ مێژووییه‌كانی شاری پالمیرا له‌ سوریه‌ ته‌رخان كردبوو. ئه‌ندامانی داعش پاش سه‌ربڕینی ئه‌م مێژووناسه‌، ناوبراویان به‌ یه‌كێك له‌ ستوونه‌ مێژووییه‌كانی شاری پالمیراوه‌ هه‌ڵواسی‌. به‌ وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی خالید ئه‌سعه‌د، داعش نزیكه‌ی یه‌كمانگ پێش ئه‌م مێژووناسه‌ سوریه‌ی رفاندبوو.