سه‌ربڕینی ژنێكی خزمه‌تكار له‌ عه‌ره‌بستان

77y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی خاكه‌لێوه‌، ده‌زگای قه‌زایی عه‌ره‌بستان ژنێكی خزمه‌تكاری خه‌ڵكی ئه‌ندونێزی له‌ شاری “مه‌دینه‌” ئێعدام كرد.”سیتی زه‌ینب دۆری روپا” ناوی ئه‌م ژنه‌ خزمه‌تكاره‌ی خه‌ڵكی ئه‌ندونێزی بوو كه‌ به‌هۆی ئازار و ئه‌زیه‌ت له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاره‌كه‌یه‌وه‌، له‌ كاتی دیفاع كردن له‌ خۆی، ناوبراوی كوشت كه‌ له‌ لایه‌ن دادگای عه‌ره‌بستانه‌وه، حوكمی مل په‌ڕاندنی پێدرا و حوكمه‌كه‌ی به‌رێوه‌چوو.