سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك له‌ دایكانی سنه‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی سیراون نژاوی

281
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ دایكانی سنه‌ بۆ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی زیندانی سیاسی ئێعدام كراو سیروان نژاوی و ده‌ربڕینی هاوپشتی، بۆ شاری سه‌رده‌شت وه‌ڕێكه‌وتن.
ئه‌م دایكانه‌ كه‌ ژماره‌یان ١٣ كه‌س بوو، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ بازداشت و له‌ لایه‌ن ئه‌م ئیداره‌یه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ و سووكایه‌تیان پێكرا. رژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ ترسی ناڕه‌زایه‌تییه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان پاش چه‌ند سه‌عات لێپرسینه‌وه‌ و راگرتتنیان، له‌ كۆتاییدا ناچار بوون ئه‌م دایكانه‌ ئازاد بكه‌ن. ئه‌م دایكانه‌ ئه‌ندامی جه‌معیه‌تی دایكانی ئاشتی كوردستانن كه‌ منداڵه‌كانیان واته‌ زیندانیانی سیاسی، له‌لایه‌ن جه‌لادانی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ ئێعدام كراون.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →