به پێی راپۆرته‌كان، تیمێكی كوهنهوهردی كوردستان له شاخه‌وانانی شاری سه‌قز به‌سه‌ر كێوی “بڵقه‌یس”دا سه‌ركه‌وتن. به پێی ئه‌م راپۆرته، رێكه‌وتی ٢٢ی مانگی گوڵان تیمی كوهنهوهردی “داڵان په‌ڕ” له شاری سه‌قز كه پێكهاتووه له ٣٧ كه‌س، توانیویانه به‌سه‌ر لووتكه‌ی كێوی بڵقه‌یس له ناوچه‌ی ته‌ختی سلێمانی تێكاب سه‌ركه‌ون. شایانی باسه كه كێوی بڵقه‌یس له ٨ كیلۆمێتری شومالی شه‌رقی ته‌ختی سلێمان سه‌ربه شاری تێكاب دوو لووتكه‌ی به به‌رزایی ٣٢٠٠ میتر و ٣٦٥٥ میتری هه‌یه و له ریزی زنجیره كێوه‌كانی شه‌رقی ده‌ریاچه‌ی ورمێ دایه.