به پێی راپۆرتی “بی بی سی”، ئاكامی سه‌ره‌تاییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی عموومی بریتانیا باس لهوهدهكهن كه “ده‌یوید كامێرۆن” سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته، بۆ ماوه‌ی ٥ ساڵ له‌م پله‌یه‌دا ده‌مێنێته‌وه.به ژماردنی ئارای زیاتر له نیوه‌ی حه‌وزه‌كانی هه‌ڵبژاردن، واپێده‌چێت كه كورسییه‌كانی حێزبی مه‌حافزه‌كار به رێبه‌ری “ده‌یوید كامێرۆن” له پارڵمان له حاڵی چوونه‌سه‌ره‌وه دایه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌م حیزبه به ته‌نیا و به بێ پێویستی به هاوپه‌یمانی، بتوانێ ده‌وڵه‌ت پێكبێنێت، به‌ڵام “یۆرۆنیوز” له راپۆرتێكدا رایگه‌یاندووه كه حێزبی مه‌حافزه‌كار له به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان، بێبه‌ری ده‌بێت.