به پێی راپۆرتی “یۆرۆنیوز”،له ئاكامی هه‌ڵبژاردنی ئاندۆلێسی سپانیا حێزبی سۆسیالیست پله‌ی یه‌كه‌م و حێزبی موحافێزه كاری جه‌ماوه‌ر كه حێزبی ده‌سته‌ڵاتداره، له پله‌ی دووهه‌مدایه.به پێی ئه‌م راپۆرته، “پۆدێمۆس”، حێزبی تازه‌ی چه‌پی سپانیا كه دژبه سیاسه‌تی ریازه‌تی ئابوورییه، توانی له ئاكامی هه‌ڵبژاردنی ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری “ئاندولێس”ی سپانیا، ببێت به سێهه‌مین حێزبی به‌هێزی ئه‌م ناوچه‌یه. شایانی باسه حێزبی چه‌پی پۆدێمۆس له جه‌ریانی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ریه‌كاندا له‌دژی سیاسه‌تی ریازه‌تی ئابووریی ده‌وڵه‌تی سپانیا، له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٤دا پێكهات.