هه‌ڵبژاردنی پارلمانی زووتر له كاتی دیاریكراوی یونان به سه‌ركه‌وتنی سه‌رله‌نوێ حێزبی چه‌پگه‌رای سێریزا به رێبه‌ری “ئه‌لكسیس سیپراس” كۆتایی پێهات.
له‌م هه‌ڵبژاردنه كه رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌رمانان به‌رێوه‌چوو، ئه‌م حێزبه توانی زیاتر له ٣٦ له‌سه‌دی ده‌نگه‌كان به ناوی خۆیه‌وه تۆمار بكات، به‌ڵام زۆربه‌ی ده‌نگه‌كانی به ده‌ست نه‌هێناوه. به‌م پێیه، حێزبی سێریزا خاوه‌نی ١٤٥ كورسی له كورسییه‌كانی په‌رلمانی داهاتووی ئه‌م وڵاته ده‌بێت. ئه‌لكسیس سیپراس دوابه‌دوای سه‌ركه‌وتنی حێزبهكهی، ئه‌م ئاكامه‌ی “سه‌ركه‌وتنی خه‌ڵك” له‌قه‌ڵه‌م دا و رێزی لێگرت. ئه‌لكسیس سیپراس، نزیكه‌ی مانگێك لهمهوپێش دوای ئه‌ویكه ناكوكییه‌كان له حێزبهكهی له‌سه‌ر به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی به‌رنامه‌ی ریازه‌تی ئابووری كه ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كیه‌تی ئوروپا له‌سه‌ری رێكه‌وتبوون په‌ره‌یسه‌ند، له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیری ئێستعفای دا و رایگه‌یاند كه هه‌ڵبژاردن پێش له كاتی دیاریكراو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.