دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كانی چه‌ند رۆژه‌ی سه‌دان كرێكاری پێترۆشیمی ته‌ورێز، ئێداره‌ی كاری رژیم له‌ژێر گوشاری خه‌باتی كرێكاران، ناچار به راگه‌یاندنی بڕیارێك له ٨ خاڵدا بۆ به‌ڕێوبه‌ری گشتی ئه‌م كارخانه‌یه بوو.
كرێكاران له چوار رۆژی یه‌كه‌می ساڵی نوێ‌دا له به‌رده‌م ئه‌م كارخانه‌یه كۆبوونه‌وه. له رۆژی پێنجه‌مدا به ده‌ستپێكی كاری ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان، دوای مانگرتنه‌كه‌یان له به‌رده‌م ئه‌م كارخانه‌یه سه‌ردانی ئیداره‌ی كاریان كرد. كرێكارانی ناڕازیی رایانگه‌یاند، به به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ئه‌م بڕیاره، مه‌ودای زۆری حه‌قده‌سته‌كان له پێترۆشیمی ته‌ورێز له نێو كرێكارانی قه‌راردادی و ره‌سمی كه‌م ده‌بێته‌وه.