سه‌ركه‌وتنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی فولاد و چۆده‌نی دۆروود

393y
دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی “فولاد و چۆده‌نی دۆروود”، خاوه‌نكاری ئه‌م واحیده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ به‌ ناچار، حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانی كرێكارانی په‌رداخت كرد.خاونكاری كارخانه‌ی فولاد و چۆده‌نی دۆروود به‌ بیانووی كه‌مبوونی نه‌قدینه‌گی و ركوود له‌ بازاڕ، حه‌قده‌ست و باقی داخوازییه‌كانی ٦ مانگی كۆتایی ساڵی ١٣٩٣ی كرێكارانی په‌رداخت نه‌كردبوو‌. كرێكارانی ناڕازی له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌م بارودۆخه‌، چه‌ندین جار به‌ شێوه‌ی یه‌كگرتووانه‌، كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست و پاشان به‌شێكی به‌رچاو له‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان پێدرا.