سه‌ركه‌وتنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی رامپكۆ

417y
كرێكارانی شیركه‌تی “رامپكۆ” له‌ به‌نده‌ری ماهشه‌هر كه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخرانی مه‌زایاكانیان له‌ شوێنی دفته‌ری ناوه‌ندی ئه‌م شیركه‌ته‌ په‌یمانكارییه‌ كۆببوونه‌وه‌، پاش جێبه‌جێ كردنی مه‌زایاكانیان كۆتاییان به‌ ناڕه‌زاییه‌كانیان هێنا.به‌ وته‌ی كرێكاران، مودیرانی شیركه‌تی رامپكۆ سه‌ره‌تا به‌ڵێنیان دابوو كه‌ له‌ پێناو ئه‌نجامدانی هه‌ر رۆژ كار ٧٠ هه‌زار تمه‌ن حه‌قده‌ستیان پێبده‌ن، به‌ڵام له‌ كۆتاییدا ئه‌وه‌ی كه‌ وه‌كوو حه‌قده‌ست به‌ كرێكاران په‌رداخت كرا، هه‌ر رۆژه‌ ٤٠ هه‌زار تمه‌ن دیاری كرا. دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران سه‌باره‌ت به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی به‌ڵێنی خاوه‌نكار، سه‌ره‌نجام ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ به‌ په‌رداخت كردنی مابۆلته‌فاوتی حه‌قده‌ستی دیاریكراو به‌ كرێكاران، كۆتایی پێهات.