سه‌ركه‌وتنی چه‌په‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنی مه‌حه‌للی سپانیا

288y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، بزووتنه‌وه‌ی نه‌یارانی ده‌وڵه‌تی سپانیا به‌ رێبه‌ریی حێزبی چه‌پگه‌رای “پودوموس”، له‌ هه‌ڵبژاردنی شورای شار و شاره‌دارییه‌كانی سپانیا سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی به‌ده‌ستهێنا.
“ماریانۆ راخۆی” سه‌رۆك وه‌زیری محافزه‌كاری سپانیا و حێزبه‌كه‌ی (حێزبی جه‌ماوه‌ر)، له‌ ماوه‌ی ٢٠ ساڵ رابردوودا یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین شكسته‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنی مه‌حه‌للی ئه‌م وڵاته‌یان ته‌جروبه‌ كرد. له‌ به‌رامبه‌ردا “پودوموس” حێزبی نوێی چه‌پگه‌رای سپانیا كه‌ دژ به‌ سیاسه‌تی ریازه‌تی ئابورییه‌، سه‌ركه‌وتنێكی بێ وێنه‌ی به‌ده‌ستهێنا. شایانی باسه‌ ٣٥ میلیون كه‌س له‌ سه‌رتاسه‌ری سپانیا له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ به‌شداریان كرد و له‌ ١٧ ناوچه‌ی سپانیا، ١٣ ناوچه‌ پارله‌مانی نوێی مه‌حه‌للیان هه‌ڵبژارد.