سه‌ركوتی خۆپیشاندانی خه‌ڵك له‌ فه‌له‌ستین

184
دوابه‌دوای سووتانی سووتانی مندالێكی ١٨ مانگه‌ به‌ ده‌ستی ئێسرائیلییه‌كان، هه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له‌ “لێواره‌ی رۆژئاوای چۆمی ئوردۆن و غه‌زه‌” خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست كه‌ له‌ ئاكامدا، دوو لاوی فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ستدا.به‌ پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌”، یه‌كێك له‌م دوو لاوه‌ شه‌وی جومعه‌ له‌ نزیكی دیواری سنووری له‌ باكووری لێواره‌ی غه‌زه‌ كوژرا و كه‌سێكی دیكه‌ له‌ جه‌ریانی ئه‌م خۆپیشاندانه‌دا به‌ توندی بریندار بوو و سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا. شایانی باسه، به‌یانی رۆژی جومعه‌ چوار كه‌س له‌ شه‌هره‌ك نشینانی ئیسرائیلی، ماڵی دوو هاوڵاتیی فه‌له‌ستینیان له‌ نزیكی “نابلۆس” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ باكووری لێواره‌ی رۆژئاوایان ئاگردا و له‌ ئه‌نجامدا منداڵێك گیانی له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كیش به‌ توندی بریندار بوون.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →