سه‌ركوتی خۆپیشاندانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ لوبنان

497
دوابه‌دوای خۆپیشاندانی سه‌دان كه‌س له‌ هاوڵاتیانی لوبنانی له‌ “به‌یروت” پێته‌ختی ئه‌م وڵاته‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كان و گاردی دژه‌ شورش به‌ هێرش كردنه‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران و كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ گازی فرمێسكڕێژ و ئاوپاش، له‌گه‌ڵیان ده‌رگیر بوون.
شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ خه‌ڵكی ناڕازی لوبنان به‌ وه‌ڕێخستنی خۆپیشاندان له‌ ناوه‌ندی به‌یروت، جارێكی دیكه‌ له‌دژی بارودۆخی خراپی به‌ڕێچوونی ژیان و ئابوری و هه‌روه‌ها گه‌نده‌ڵی كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ لانیكه‌م ٤٠ كه‌س له‌ ناڕازییان كه‌ به‌ هۆی هاویشتنی گازی فرمێسكڕێژ بریندار ببوون، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران. هه‌واڵنێری ده‌وڵه‌تی لوبنان هه‌روه‌ها هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خۆپیشانده‌ران و گواستنه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی راگه‌یاندووه‌.