خۆپیشاندانی سه‌دان فه‌له‌ستینی له سی و نۆهه‌مین ساڵرۆژی ناسراو به “رۆژی زه‌مین” له بیت المقد‌س و لێواری رۆژئاوای رووباری ئۆردۆن، له لایه‌ن پۆلیس و هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی “ئێسرائیل”ه‌وه، سه‌ركوت كرا. رۆژی زه‌مین رۆژێكه كه شه‌ش فه‌له‌ستینی له ساڵی ١٩٧٦ی زایینی له ئاكامی ناڕه‌زایه‌تی به بڕیاری رژیمی ئێسرائیل له داگیر كردنی هرێمگهلێك كه ئێستا له باكووری ئێسرائیل”ی حازردایه، له لایه‌ن نیزامیانی ئێسرائیل”وه، كوژران. شایانی باسه كه فه‌له‌ستین له رۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی مانگی خاكه‌لێوه‌وه به شێوه‌ی ره‌سمی ده‌بێته ئه‌ندامی دیوانی نێوده‌وڵه‌تی كه‌یفه‌ری. كاربه‌ده‌ستانی فه‌له‌ستینی ئه‌م كرده‌وه‌یه وه‌كوو ده‌ستپێكی ره‌وتی دادگایی كرانی ئێسرائیل كه به جه‌نایه‌تی جه‌نگی و داگیر كردنی هه‌رێمی فه‌له‌ستین تۆمه‌تبارن، ناولێبردووه.