سه‌ركوتی موعه‌لیمانی ئێران له‌ سه‌روبه‌ندی كرانه‌وه‌ی مه‌دره‌سه‌كان

811
ساڵی نوێی خوێندن له‌ حاڵێكدا ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیم شه‌پۆلێكی نوێی له‌ سه‌ركوت و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی مۆعه‌لیمان و هه‌ڵسووڕاوانی ئه‌م بواره‌یان له‌ ئێران ده‌ست پێكردووه‌.
له‌ سه‌روبه‌ندی مانگی ره‌زبه‌ر و كرانه‌وه‌ی مه‌دره‌سه‌كان، هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیم رۆژی جومعه‌ ٢٧ی مانگی خه‌رمانان “مه‌نسور موسه‌وی” هه‌ڵسووڕاوی مافی موعه‌لیمانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ “محه‌ممه‌دره‌زا نیك نژاد، مێهدی بۆ‌هلولی و مه‌حمود به‌هه‌شتی له‌نگرودی” له‌ هه‌ڵسووڕاوانی سێنفی مۆعه‌لیمان له‌ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا و له‌ سه‌روبه‌ندی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ساڵی نوێی خوێندن، ده‌ستبه‌سه‌ر كران. ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌ر كردنانه‌ له‌ كاتێكدا روویدا كه‌ رژیم نیگه‌رانی دووباره‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مۆعه‌لیمانه‌. به‌ پێی راپۆرته‌كان، بڕیار وایه‌ موعه‌لیمانی ئێران رێكه‌وتی ١٣ی مانگی ره‌زبه‌ر كه‌ له‌لایه‌ن یونێسكۆ وه‌ك رۆژی جیهانی موعه‌لیم ناودێر كراوه‌، جارێكی دیكه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌ببه‌ن.